بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ئاکامی پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیی ئەرتەش و لیژنە جەماوەرییەکانیی یەمەن بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی بەشگەی ئارامکۆ لە رۆژهەڵاتی عەرەبستان،"مایک پۆمپێئۆ"وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە لە بانگەشەیەکی تازە ئێرانی وەک بەرپرسی ئەم پەلامارە لە قەلەم داوە.
"سەید عەبباس مووسەوی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە باسکردنیی ئەمەی تاوانپاڵدانەکان و ڕادەبرێنە سەرەڕۆیانە و بێ ئەنجامەکانیی کاربەدەستە ئەمریکاییەکان لە چوار چێوەی دیپلۆماتیک پووچ و بێ مانایە،گوتیشی: لە پێوەندییە نێو دەوڵەتییەکان تەنانەت دوژمنایەتیش خاوەنی چوار چێوەگەلی لۆژیکانەیە کە کاربەدەستە ئەمریکاییەکان ،تەنانەت لە بنەماکانیی لانیکەمیشی تێناگەن .
مووسەوی بەڕآشکاوی گوتی: ئەم چەشنە ڕادەربڕینانە و کردەوەگەلانە زۆرتر وەک پلان ڕێژی ڕێکخراوەکانیی نەپەندی و هەواڵگرییە بۆناوزڕاو کردنەوەی وڵاتێک بەمەبەستی بوارخۆشکردن بۆ کردەوەگەلێک لە داهاتوو دا.
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەباسکردنیی ئەمەی نزیک پێنج ساڵە،هاوپەیمانی سەعوودی بە دەستدرێژی پەیتا پەیتا بۆ سەر یەمەن و ئەنجام دانی هەر چەشنە تاوانکاریی جەنگیی ،ئاگر شەڕی لە ناوچەکە دا بلێسەدار کردووە،گوتیشی: یەمەنییەکان سەڵماندیان بەرامبەر شەڕ و دەستدرێژی ڕادەوەستن.
گوتە بێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران تەنیا ڕێگا چارەی بەدی هێنانی هیوری لە ناوچەکە و کۆتایی دان بە قەیرانی بێ ئاکام لە یەمەنی ڕاگرتنی پەلامار و دەستدرێژییەکانیی هاوپەیمانی سەعوودی،پچرانی یارمەتییەکانی سیاسی و چەکەمەنی وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ دەستدرێژکاران و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەکانی سیاسی زانیوە.
.......
340